Schriftgröße

 

به خێر هاتین بۆ لیزمیگراز

لزمیگراز بو پەنابەر و پەناخوازەکان

گروپ و راوێژكاریی بۆ هاورەگەز خوازانی پیاو و ژن، بای سێکشوالە‌کان، ترەنس و ئینتێرسێکشوالە پەنابەر و پەناخوازەکان

گروپ

ئایا دەتانەوێت باقی پەنابەر و پەناخوازە ئێل‌جی‌بی‌تی‌ئای و کوئیرەکان بناسن؟ دەخوازن سەبارەت بە ژیان لە بێرلین راوبۆچوونتان بگۆڕنەوە، یان پێکەوە فیلم ببینن؟ دەتانەوەێ لە رێی گفتوگۆوە لەگەڵ کەسانی شارەزا لە بوارەکانی مافی پەنابەری و شوێنی نیشتەجێ بوون، تەندروستی و شوێنەکانی کات بەسەر بردن... زانیاری پێویست و بەسود وەربگرن؟ کەواتە بەخێرهاتنتان دەکەین پڕ بە دڵ بۆ گروپی لیزمیگراز بۆ پەنابەران و پەناخوازان

لێرە هاوکاره‌کانمان سەلما، بە زمانەکانی عەرەبی، ئەڵمانی و ئینگلیزی قسە دەکات و کاوه، بە زمانەکانی فارسی، کوردی و ئەڵمانی و هه‌روه‌ها سرین، به زمانه‌کانی عەرەبی، فەرانسە، ئیسپانی، ئەڵمانی و ئینگلیزی لەگەڵتان دەدوێت و لەگەڵ ئێوەدان. هەروەها ئەگەر پێویست بێت هاوکارانی ئێمە بە زمانەکانی سێربی ـ کورواتی و ڕووسی هاوکارتان دەبن و لەگەڵتانن. ئەگەر جگە لەم زمانانەش پێویستان بە زمانێکی تر بوو، ئاگادارمان بکەنەوە تا کەسێک بە زمانی خۆتان هاوکاریتان بکات

 

هەموو رۆژانی چوارشەمە لە سەعاتی ۳ تا ۵ دوانیوەڕۆ

 

راوێژكاریی 

 

راوێژكاریی به‌ بێ به‌رامبه‌ر بۆ كاروباری په‌نابه‌رێتی، هه‌ل و مه‌رجی مانه‌وه‌، تووندوتیژی و هه‌ڵاواردن، ماڵ و شوێنی مانه‌وه‌ و ته‌ندرووستی. بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ ئیدارییه‌كانتان و بۆ هاتووچۆی ئیدارات و شوێنی مانه‌وه‌تان له‌ حاڵه‌تی پێویستییدا ده‌توانین له‌گه‌ڵتان بین. تكایه‌ پێشوه‌خت كاتی سه‌ردانتان تۆمار بكه‌ن، یان راسته‌خۆ سه‌ردانی ده‌فته‌ره‌كه‌مان بكه‌ن

 

تیمی ئاماده کاری


Quelle: http://www.lesmigras.de